وەزیری داد پێشوازی لە شاندێكی UNODC دەكات

19 نيسان/أبريل 2019

رۆژی 16-4-2019 بەڕێز سنان چەلەبی وەزیری دادی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی كرد لە شاندێكی نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە مادە ھۆشبەرەكان و تاوان UNODC)).
كە شاندەكە پێكھاتبوو لە مەسعود كەریمپوور- سەرۆكی لقی رێگرتن لە تیرۆر لە بەشی پەیماننامەكان، ھەروەھا دادوەر، عەلی یوونس - راوێژكاری ھەرێمایەتی لقی رێگرتن لە تیرۆر لە نوسینگەی ھەرێمایەتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیای رێكخراوەكە .
لە دیدارەكەدا مەسعود كەریمپوور، دیارترین دەرەنجام و چەندین چالاكی نوسینگەكەیانی لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ خستەڕوو كە لە نێوان (2014-2019) بۆ نەھێشتنی تیرۆر لە كاتی شەڕی داعشدا ئەنجامیان دابوو، ھەروەھا پلان و پرۆژەی خۆیانی لە بوارەكانی نەھێشتنی تیرۆر، روون كردەوە، لە وتەیەكیشیدا سەرسامی دەربڕی و دەسخۆشی ئاڕاستەی كار و چالاكی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێمی كوردستان كرد، كە پاڵپشت بوون بۆ ھەموو ئەو پرۆژانەی، نوسینگەكەیان لە پێناوی بەرزكردنەوەی تواناكان بۆ رێگرتن تیرۆر ئەنجامیداوون .
ھەر لەو دیدارەدا بەڕێز وەزیری داد، سنان چەلەبی، لەبارەی دەسەڵات و كارەكانی وەزارەت كورتەیەكی پێشكەش كردن، شایەنی باسە، دادوەرعەبدولڕەحمان سیوەیلی- بەڕێوبەری گشتی داد و دادوەر.دكتۆر، سەردار یاسین - سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ھەرێمی كوردستان و دادوەری داواكاری گشتی - بەدرەدین كەریم و عەبدولستار فەیسەڵ - راوێژكاری وەزیری داد و نەریمان تاڵیب - وتەبێژی وەزارەتی داد، ئامادەی ئەو دیدار و كۆبوونەوەیە بوون.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top