وەزیری داد لە كۆنگرەیەكی ھەرێمایەتیدا بەشداری كرد

10 تموز/يوليو 2019

وەكو دوایەمین چالاكی خۆی وەكو وەزیری داد، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 3ی ته‌مموزی 2019 بەڕێز سنان چەلەبی وەزیری دادی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە یاوەری دادوەر عەبدولڕەحمان سیوەیلی بەڕێوبەری گشتی داد، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەشداری كرد لە كار و چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی هه‌رێمایه‌تی پته‌وكردنی یه‌كسانی له‌ نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز و پرسی جێنده‌ر تایبه‌ت به‌ قه‌یرانی سووریا، كۆنگرەكە لە ھۆڵی سەرای حكومی لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران و لە ژێرچاودێریی و بە ئاماده‌بوونی سه‌عد ئەلحەریری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان و ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەتی لوبنان بەڕێوە چوو.
ھەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی لوبنان و ئوورد‌ن لە ئاستێكی باڵادا لەو كۆنگرەیەدا بەشداربوون كە ماوه‌ی دوو رۆژی ‌خایه‌ند و تیایدا بارودۆخی ژنانی ئاواره‌ له‌ رووی مرۆیی و ئابووری و بواره‌كانی تری تواناسازیی ئافره‌تان ‌خرایەڕوو هه‌وڵیشدرا له‌ ڕووی تواناسازیی ئابووری و پرۆژه‌ بچووكه‌كانەوە هاوكاریكردن بۆ ژنانی ئاواره‌ دابین بكرێت.
شیاوی باسە له‌ رێگه‌ی پرۆژه‌ی "مه‌ده‌د"ەوە كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوە پاڵپشتی ده‌كرێت، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردن و به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی ئافره‌تان ده‌درێت، كۆنگرەكە به‌ پاڵپشتی UNWOMEN " و ھەوڵی بەرفراوانی خاتوو "بۆریانا جۆنسۆن" به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستپێشخه‌ریی ئافره‌تانی یۆرۆ – مید،سازوئامادەكرابوو .
شیاوی باسە خاتوو په‌خشان زه‌نگەنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان سه‌رۆكایه‌تی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردوە بۆ ئەو كۆنگرەیە، ھەروەھا خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن و فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و سۆزان عارف سه‌رۆكی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان و لیزا هیدۆ به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی به‌غدا و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كان و باڵوێز و نوێنه‌ری وڵاتان، له‌و كۆنگره‌یه‌دا بەشداربوون.

ئەلبوومی وێنەکان

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top