پۆستی وەزیری داد ئاڵوگۆڕ کرا 

18 تموز/يوليو 2019

 

رۆژی چوارشەمە ١٧-٧-٢٠١٩ بە راسپاردەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەشێکی دۆستانەدا ئاڵوگۆڕی پۆستی وەزیری داد کرا . 

بەڕێز فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵا دەسەڵاتەکانی وەزیری دادی لە بەڕێز سنان جەلەبی وەرگرت. پرۆسەکە بە سەرپەرشتی لیژنەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی وەزارەتەکان بەڕێوە چوو کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان شەعبان چالی بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئامانج رەحیم سکرتێری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران. 

هەرلەو کۆبوونەوەیەدا کە ئەندامانی ئەنجوومەنی داد و بەڕێوبەرانی دیوانی وەزارەتی داد ئامادەیی بوون، وێڕای سوپاس کردنی وەزیری پێشووی داد، دووپات لە پێکەوە کارکردن و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کرایەوە .

لەوبارەیەوە وەزیری داد فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵا هەموو بەڕێوبەرانی راسپارد بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی هاووڵاتیان و سەردانیکارانی دیوان و بەڕێوبەرایەتییەکانی وەزارەتی داد بکەن و داواشی لێکردن پێگیری بە کاتی دیاریکراوی دەوام کردنەوە بکەن. رێزگرتنی زیاتری هاوڵاتیان و خێرا رایی کردنی مامەڵەکانیان و نەهێشتنی رۆتین و زیاترکردنی شەفافێت بکەنە بنەمای کارکردنی خۆیان .  

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top