یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی داد بەڕێوەچوو

23 تموز/يوليو 2019


رۆژی یەکشەمە ٢١-٧-٢٠١٩ بەسەرپەرشتی وەزیری داد فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵا یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دادی وەزارەتی داد لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەر کوردستان بەڕێوەچووو .
چۆنێتی بەگەڕخستنی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوەکرا و بەمەبەستی ئامادەکردنی بەرنامەی کاری وەزارەتی داد، بەڕێوبەرە گشتییەکان راسپێردران کە هەریەکە و راپۆرتێکی سەرەتایی وپلانی کاری بەڕێوبەرایەتییەکانیان ئامادە بکەن، بەو مەرجەی کە دیدگە و ئامانج و پلان و میکانیزمی جێبەجێکردن و پێداویستییەکان لە خۆبگرێت و لە بارەی پێکهاتەی فەرمانگەکان و زانیاری تایبەت بە سەرجاوەی داهات و خەرجییەکان و میلاکات زانیاری تێدابیت .
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری داد داوای لە پێكهاتەكانی وەزارەت كرد ، كە بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێویستە سەرجەم وەزیرو خاوەن پۆستە باڵاكان و فەرمانبەران پابەندی دەوامی فەرمی بن ، ئامادەسازیش بكرێت بۆ ئامادەكردنی بەرنامەی كاری وەزارەتمان لە چوارچێوەی هێڵە گشتیەكانی بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەم .
ئەنجوومەنی داد سیاسەتی گشتی وەزارەتی داد و پلانی ساڵانە دادەنێت و ئامانجەکانی دیاری دەکات، بەپێی یاسای وەزارەتی داد ژمارە ١٣ ی ٢٠١٧ دامەزراوە، وەزیری داد سەرۆکی ئەنجوومەنەکەیە و- لە کاتی ئامادەنەبوونیشیدا، بریکاری وەزیر سەرپەرشتی دەکات - و هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای هەرێم وسەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادیی و سەرۆکی داواکاری گشتی و بەڕێوبەری گشتی داد و بەڕێوبەری پەیمانگەی دادوەریی و بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە و بەڕێوبەری گشتی فەرمانگە دادییەکان ئەندامی ئەنجوومەنی دادن.

ئەلبوومی وێنەکان

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top