وەزارەتی داد بەشداری كرد لە 36 ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان

07 آب/أغسطس 2019

رۆژی چوارشەممە 31ی تەمووز 2019 بەرێز دادوەر عەبدولڕەحمان سیوەیلی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی داد، بە نوێنەرایەتی بەرێز فەرسەت ئەحمەد وەزیری داد بەشداری كرد لە رێورەسمی 36ساڵیاد ئەنفال كردنی بارزانییەكان. شایانی باسە وێڕای بەشداری شاندی وەزارەتی داد، ئەم رێورەسمە بە ئامادەبوونی ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ژمارەیكی زۆری وەزیر و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرپرسانی حزب و لایەنەكوردستانییەكان و كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە بارزان یادی 36ەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان بەشكۆمەندی یاد كرایەوە.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ماڵپەڕی وەزارەتی داد، دادوەر عەبدولڕەحمان سیوەیلی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی گوتی:


بارزانییەكان كەسانێكن گەورەتر و بەرزتر و ناسراو ترن لەوەی ئێستا لە چەند وشەیەكدا پێناسەیان بكەم. هەركاتێكی ناوی ئەو جوامێرانە دەبیسترێ، دەمودەست لەو چركە ساتەدا بیبلۆگرافیا زیاتر لەسەدەیەك شۆڕش و خەبات و قوربانیدان بە ئەندێشەی بیسەردا تێدەپەڕێت. تەنانەت ناوی بارزانی بۆتە ناسنامەی كوردستان لە سەرانسەری جیهاندا. لە36ساڵیادی ئەنفال و جینۆساید كردنی بارزانییەكان،پێویستە رێز و پێزانینی زیاتر بكرێ بۆ خەبات و قوربانیدانی بارزانییەكان كە زیاتر لە سەدەیەكە ئەم جوامێرانە خەبات و قوربانی دەبەخشن لەپێناو ئازادی و سەربەستی و سەربەخۆی تەواوی خەڵكی كوردستان.
خەباتی بارزانی و بارزانییەكان لەماوەی زیاتر لە سەدەیەك،هەڵبەت خاڵی نەبووە لە فرمێسك و ڕاوەدوونان... شەهادەت و قوربانیدان... ئەنفال و لەسێدارەدان و زیندەبەچاڵكردن و هەرجۆر مەرگەساتێكی دیكە.
بەڵێ.... بارزانییەكان كوژران و لەسێدارەدران و ئەنفال كران و زیندەبەچاڵ و جینۆساید كران... بەڵام مردنی و شەهید بوون و ئەنفال كردنی بارزانییەكان، ژیان و مانەوەیان بە تەوای خەڵكی كوردستان بەخشی. بەڵێ بارزانییەكان مردن بۆ ئەوەی كورد و تەواوی خەڵكی كوردستان بژین. قەدەر وای خواستووە كە مردنی بارزانییەكان ژیان ببەخشێ بە تەواوی میللەتێك.
بۆیە لێرەدا لەیادی 36ساڵەی ئەنفالكردنی بارزانییەكان، ئێمە وەكو وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆمان دەخەینەروو بەهاوكاری و هەماهەنگی كێیسی جینۆسایدكردنی بارزانییەكانی لە چوارێوەی بڕگەی یەكەمی ماددە دووی یاسای وەزارەتی داد ژمارە (13)ساڵی 2017 كە دەڵێ: (ئامانجی وەزارەت بەدیهێنانی دادپەروەرییە لە هەرێم و پاراستنی مافی هاووڵاتیانە لە رێگەی جێبەجێ كردن و ئامادە كردنی یاساكان و ڕێزگرتن لە ناوەڕۆكەكانیان بەجۆرێكی وا بەرگری لە مافی مرۆڤ بكات و لەگەڵ جاڕنامەی گەردوونی مافی مڕۆڤ و عەهد و پەیمانە نێودەوڵەتییە پەیوەندارەكان بگونجێ).

لەم یادەدا سەر رێزونوازش بۆ هەر دایكێك دەنوێنم كە چەندان ساڵە چاوەڕوانی گەڕانەوەی كوڕەتاقانەكەی و پیاوەكەی و برا و برازا و ئامۆزا و خزمو كەسوكاری بووە. سەری رێزونوازش بۆ هەر خوشكێكی بارزانی دەنوێنم كە چەندان ساڵە چاوەڕوانی گەڕانەوەی براكەی بووە. سەری رێزونوازش بۆ هەر بوكێكی پاكیزە دەنوێنم كە چەندان ساڵە چاوەڕوانی گەڕانەوەی زاواكەی بووە. پێویستە مێژوو خەبات و شۆڕشەكانی بارزانی و بارزانییەكان بە ئاڵتوون بنوسرێ و هەرگیز لەیاد نەكرێن.
سەربەرزی و سەرفەرازی بۆ بارزانییە ئەنفال و جینۆساید كراوەكان...
سەربەرزی و سەرفرازی بۆ تەواوی كوردانی ئەنفال كراو لە بادینان و گەرمیان و خۆشناوەتی و هەر دەڤەرێكی دیكەی كوردستان. رێز و پێزانین بۆ خەباتی دوورو درێژی بنەماڵەی سەربەرزی بارزان.

دادوەر عبدالرحمن سیوەیلی
بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی داد
31/7/2019

ئەلبوومی وێنەکان

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top