وەزیری داد سەردانی بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی ھەولێری کرد

10 تشرين1/أكتوير 2019

وەزیری داد: یاسای جێبەجێکردن هەموارکردنەوەی دەوێت تا زیاتر لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بێت و رۆتین کەم بکاتەوە .
وەزیری داد: پاراستنی ماڵی گشتی و رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە دانی رسومات دەبێ لە ئامانجەکانی هەموارکردنەکە بێت .
بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی کار و ئەرکەکانی فەرمانبەران و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێداویستی و کەمووکوڕییەکانیان، پاش نیوەڕۆی سێشەمە ٨-١٠-٢٠١٩ . فەرسەت ئەحمەد؛ وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی هەولێری بەسەرکردەوە.
سەرەتا وەزیری داد گەشتێکی بەناو بەشە جیاجیاکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەدا کرد و یەک بە یەک لەگەڵ فەرمانبەران و بەرپرسانی بەش و هۆبەکان؛ گفتوگۆی ئەنجامدا و سەبارەت بە چۆنێتی پێشکەشکەش کردنی خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتیان و وەڵامدانەوەی فەرمانبەران بۆ داواکارییەکانیان؛ پرسیاری ئاڕاستەی ئەو پارێزەر و هاوڵاتیانەش کرد کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنیان کردبوو.
داوای لێکردن تێبینییەکان و راوبۆجووونی خۆیان بدەن لەسەر شێوازی مامەڵەی لێپرسراوی بەشەکانی فەرمانگە و فەرمانبەران لەگەڵیاندا ، هەروەها وەزیری داد بەمەبەستی پێشخستنی کارەکان و چۆنێتی هەموارکردنەوەی یاسای جێبەجێکردن گوێی لە راو پێشنیازی فەرمانبەران و جێبەجێکارانی دادیی و پارەێزەران گرت و دووپاتی لەوە کردەوە کە پێویستە هەموارکردنەوەکە بە جۆرێک بێت لە خزمەتی هاولاتیاندا بێت و لە کەمکردنەوەی رۆتیندا رۆڵی هەبێت تا باشتر بتوانرێت ماڵی گشتی بپاریزێت و پەلە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکان و بەڵگەنامەی جێبەجێکاریی بکەن و بۆ وەرگرتنی مافی هاوڵاتیان و ماڵی گشتی و رێ لە خۆدزینەوە لە دانی رسومات بگرێ و وابکات هاولاتی بە خێرایی بە مافەکانی خۆی بگات.
لەوبارەوە وەزیری داد رایگەیاند " لە هەموارکردنەوەی یاسای جێبەجیکردندا باشتروایە مادەکانی یاساکە لەگەڵ مادەی پرۆژەی پێشنیازکراودا تێکەلاونەکرێت چونکە مەبەست زۆرکردنی ژمارەی مادەکان نییە بەڵکو هەموارکردنەوەی یاساکەیە بە جۆرێک کە باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان پێشکەش بکات و کەڵکی لە یاساو لە ئەزموونی وڵاتانی دیکە وەرگرتبێت" .
هەروەها وەزیری داد دووپاتی لە هەستیاریی کاری بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردن کردەوە چونکە پەیوەندی بە سامانی گشتی و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانەوە هەیە هەربۆیە پێی راگەیاندن کە هەوڵ بدڕێت فایلەکان نەچنە دەرەوەی دائیرە و کاتێک دەدرێت بە پارێزەران پێویستە فەهرەست بۆ ناوەڕۆکەکە یان دروست بکرێت و دۆکێۆمێنتەکان باشتر لەناو فایلەکان رێکبخرێن و رێگە نەدرێت فایلەکان بچنە دەرەوەی ژوورەکان.
بۆ چارەکردنی کێشەی بچووکی جێگەکەشیان؛ وەزیری داد گفتی ئەوەی دا هەوڵی دابینکردنی جێگەیەکی گوونجاو و شایستە بۆ بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردن بدات .
شیاوی باسە لەو سەردانەدا دادوەر عەبدولرەحمان حەمەکەریم بەڕێوبەری گشتی داد و نەریمان تاڵیب وتەبێژی وەزارەت، یاوەری وەزیری داد بوون .

ئەلبوومی وێنەکان

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top