ئەرک و پێکهاتەی ئەنجومەنی وەزارەتی داد

پێکھاتەو ئەرکەکانی:
وەزارەتی داد ئەنجومەنێکی ھەیە کە پێی دەوترێت (ئەنجوومەنی وەزارەتی داد)، کە بەپێی ماددەی پێنجەم لە یاسای وەزارەتی داد ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٠٧ پێکھاتووە لە:
سەرۆک و ئەندامەکان:
١. وەزیری داد / سەرۆکی ئەنجومەن.
٢. بریکاری وەزیر/ ئەندامەو لە کاتی ئامادەنەبوونی وەزیری داد، سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکات.
٣. سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ھەرێم.
٤. سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی.
٥. سەرۆکی داواکاری گشتی.
٦. بەڕێوەبەری گشتی داد .
٧. بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەی دادوەری.
٨. بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە.
٩. بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە دادییەکان.

ئەرکەکانی ئەنجومەن
ئەنجومەنی وەزارەتی داد لەبەر رۆشنایی یاسای وەزارەت دا، سیاسەتی گشتی وەزارەت و پلانی ساڵانە دادەنێت و ئامانجەکان دیاری دەکات. بنەمای یاسایی و کارگێڕی و دارایی و ئابووری و ھونەری دەست نیشان دەکات، کەلەگەلڕ سیاسەتی حکومەتی ھەرێمدا گونجاو بێت، ھەروەھا بودجەی وەزارەت و میلاکەکانی ئامادەو پێشکەش دەکات و ئەو راسپاردانەش دادەنێت کە بۆ ئەو بوارانە بە باش دەزانرێ، بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشنیازو چارەسەری ئەو کێشانەی دێنە بەردەم وەزارەت و پێکھاتەکانی یان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی پێی دەسپێردرێت، لیژنەی ھەمیشەیی یا کاتی لە ئەندامانی ئەنجومەن پێکدەھێنێت، لێکۆڵینەوە لەو کێشانەش دەکات، کە وەزیر ئاڕاستەیان دەکات، لێکۆڵینەوە لەو پرۆژە یاسایانەش دەکات کە وەزارەت پێشنیازیان دەکات.

لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٩ دا ئەنجومەنی داد حەوت کۆبوونەوەی سازداوە، ، بەم شێوەیە:
کۆبوونەوەی یەکەم لە ڕێکەوتی ١٩/١/٢٠٠٩
کۆبوونەوەی دووەم لە ڕێکەوتی ١٢/٢/٢٠٠٩
کۆبوونەوەی سێیەم لە ڕێکەوتی ١٦/٣/٢٠٠٩
کۆبوونەوەی چوارەم لە ڕێکەوتی ١٥/٤/٢٠٠٩
کۆبوونەوەی پێنجەم لە ڕێکەوتی ٢٠/٥/٢٠٠٩
کۆبوونەوەی شەشەم لە ڕێکەوتی ٨/٩/٢٠٠٩
کۆبوونەوەی حەوتەم لە ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٠٩
لە ماوەی ساڵی ٢٠١٠ دا ئەنجومەنی داد دوو کۆبوونەوەی سازداوە، ، بەم شێوەیە:
کۆبوونەوەی یەکەم لە ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠١٠
کۆبوونەوەی دووەم لە ڕێکەوتی ٣٠/١٢/٢٠١٠
لە ماوەی ساڵی ٢٠١١ دا ئەنجومەنی داد سێ کۆبوونەوەی سازداوە، ، بەم شێوەیە:
کۆبوونەوەی یەکەم لە ڕێکەوتی ٤/٥/٢٠١١
کۆبوونەوەی دووەم لە ڕێکەوتی ٢٩/٦/٢٠١١
کۆبوونەوەی سێیەم لە ڕێکەوتی ٣/١١/٢٠١١
لە ماوەی ساڵی ٢٠١٢ دا ئەنجومەنی داد پێنج کۆبوونەوەی سازداوە، چوار کۆبوونەوەی ئاسایی و یەک کۆبوونەوەی نائاسایی، بەم شێوەیە:
کۆبوونەوەی یەکەم لە ڕێکەوتی ١٢/٤/٢٠١٢
کۆبوونەوەی دووەم لە ڕێکەوتی ١٩/٤/٢٠١٢ نائاسایی
کۆبوونەوەی سێیەم لە ڕێکەوتی ٣٠/٥/٢٠١٢
کۆبوونەوەی چوارەم لە ڕێکەوتی ١/٧/٢٠١٢
کۆبوونەوەی پێنجەم لە ڕێکەوتی ١٣/١١/٢٠١٢
لە ماوەی ساڵی ٢٠١٣ دا ئەنجومەنی داد یەک کۆبوونەوەی سازداوە، ، بەم شێوەیە:
کۆبوونەوەکە لە ڕێکەوتی ١٠/٦/٢٠١٣
لە ماوەی ساڵی ٢٠١٤ دا ئەنجومەنی داد پێنج کۆبوونەوەی سازداوە، ، بەم شێوەیە:
کۆبوونەوەی یەکەم لە ڕێکەوتی ٣/٧/٢٠١٤
کۆبوونەوەی دووەم لە ڕێکەوتی ٧/٨/٢٠١٤
کۆبوونەوەی سێیەم لە ڕێکەوتی ٢٦/٨/٢٠١٤
کۆبوونەوەی چوارەم لە ڕێکەوتی ١١/٩/٢٠١٤
کۆبوونەوەی پێنجەم لە ڕێکەوتی ١٣/١١/٢٠١٤
لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ دا ئەنجومەنی داد پێنج کۆبوونەوەی سازداوە، ، بەم شێوەیە:
کۆبوونەوەی یەکەم لە ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠١٥
کۆبوونەوەی دووەم لە ڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠١٥ نائاسایی
کۆبوونەوەی سێیەم لە ڕێکەوتی ١٤/٥/٢٠١٥
کۆبوونەوەی چوارەم لە ڕێکەوتی ٢٤/٨/٢٠١٥
کۆبوونەوەی پێنجەم لە ڕێکەوتی ١١/١٠/٢٠١٥
لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦ دا ئەنجومەنی داد سێ کۆبوونەوەی سازداوە، ، بەم شێوەیە:
کۆبوونەوەی یەکەم لە ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠١٦
کۆبوونەوەی دووەم لە ڕێکەوتی ٣/٣/٢٠١٦
کۆبوونەوەی سێیەم لە ڕێکەوتی ٦/٦/٢٠١٦
لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧ دا ئەنجومەنی داد دوو کۆبوونەوەی سازداوە، ، بەم شێوەیە:
کۆبوونەوەی یەکەم لە ڕێکەوتی ٢٨/٥/٢٠١٧
کۆبوونەوەی دووەم لە ڕێکەوتی ٣/٨/٢٠١٧
لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا ئەنجومەنی داد دوو کۆبوونەوەی سازداوە، ، بەم شێوەیە:
کۆبوونەوەی یەکەم لە ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠١٨ نائاسایی
کۆبوونەوەی دووەم لە ڕێکەوتی ١١/٢/٢٠١٨

 یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠١٩ لە ڕێکەوتی ٢١/٧/٢٠١٩ بەڕێوەچوو

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top